وێنەگرانی کوردستان: هیمەتەکانی مەلا بەختیارمان لەبەرچاوە

کوردستان 24/04/2019

 

كۆمەڵەی وێنەگرانی كوردستان/ سلێمانی، ئێوارەی رۆژی (23/4/2019) سەردانی مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیان كردو لەگفتوگۆیەكی هەمەلایەنەشدا، ئاماژەیان بەسەرەتاكانی دامەزراندنی كۆمەڵەكەیان‌و پشتیوانییەكانی لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی لەوكات‌و قۆناغەدا كردو وتیان: هەمیشە چاكەو هیممەتەكانی تۆ وەك پشتیوانییەك بۆ دامەزراندنی كۆمەڵەكەمان لەبەرچاوە، كە هەتا ئێستاش بەردەوامین‌و لەچالاكییە جۆراوجۆرەكان‌و راپەڕاندنی كارەكانیشمان بەردەوامین. لەلایەن خۆشییەوە، مەلا بەختیار، بەمایەی دڵخۆشیزانی كە كۆمەڵەی وێنەگران بەرەو پێشەوە چووەو بەردەوامی لەكارو چالاكییەكانیشیان بەمایەی زیندوێتی كۆمەڵەكە ناوبردو هیوایخواست كە كۆمەڵەكە لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجەكانیدا بەردەوام بێت.