پارتی خۆی بۆ یەكلاكردنەوە لەگەڵ یەكێتی ئامادە دەكات

کوردستان 24/04/2019


چاودێر
بەرپرسێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، سەبارەت بەپێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، ئەم هەفتەیە لەگەڵ یەكێتییدا یەكلایی دەكەینەوە.
فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، ئاماژەی بەوەكرد: زیاتر لە (90٪)ی كێشەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێ چارەسەر كراون.
ناوبراو، وتیشی"دیاركردنی كات بۆ پێكهێنانی حكومەت راست نییە، چونكە تەنیا لەنێوان بەڵێندەران و حكومەتەكاندا كات دیاریدەكرێت".
میرانی، روونیشیكردەوە، "لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، ئەم هەفتەیە لەگەڵ یەكێتی هەموو شتەكان یەكلایی دەكەینەوە".
.