دەربارەی سیمین دانشوەر كه‌ ره‌خنه‌ى چاودێر يادى ده‌كاته‌وه‌

ڕەخنەی چاودێر 23/04/2019

دەربارەی سیمین دانشوەر كه‌ ره‌خنه‌ى چاودێر يادى ده‌كاته‌وه‌

وه‌رگێڕانى: بيلال نه‌سرين 

 

لە نووسینێکەوە دەربارەی سیمین دانشوەر. تەواوی نوسینەکە لە ڕۆژی هاتنە بوونیدا لە ڕێکەوتی ٢٨ی ئەپرێڵ، ڕەخنەی چاودێر بڵاویدەکاتەوە..

سیمین دانشوەر (لەدایکبووی ٢٨ی ئەپرێڵی ١٩٢١ لە شیراز- لە ٨ی مارچی ٢٠١٢ بۆ دواجار چاوەکانی لێکناوە). خانمی دانشوەر، نووسەر و وەرگێڕی ئێرانی و ھاوسەری

جەلال ئەل ئەحمەد بوو. سیمین دانشوەر یەکەمین ژنی ئێرانی بوو کە بە شێوەیەکی بەھرەمەندانە و وەک نووسەر بە زوبانی فارسی چیرۆکی نووسیوە. گرنگترین بەرھەمی خانمی دانشوەر ڕۆمانی «سووشون»ە کە زمانێکی سادەی ھەیە و بۆ سەر زیاتر لە ١٧ زوبان وەرگێڕدراوە. «سووشون» وەک یەکێک لە پڕفرۆشترین بەرھەمە ئەدەبییەکانی ئێران ھەژمار دەکرێت. ھاوکات خانمی دانشوەر یەکێک و یەکەمین خانمی بەڕێوبەری ئەنجومەنی نووسەرانی ئێران بووە. سیمین دانشوەر بە پێچەوانەی (جەلال ئەل ئەحمەد)ی هاوسەریەوە، هیچ کات وەک کەسێک کە سەودا و سەروکاری لەگەڵ سیاسەتدا هەبێت هەژمار ناکرێت، لە دیدارێکدا دەڵێت: (من هەمیشە وەک سیمین دانشوەر دەمێنمەوە، هیچ کات سیمین ئەل ئەحمەد نەبووم و تەنانەت لەگەڵ دونیابینی و فیکری جەلالدا تەبا نەبووم و نیم. ئامانجی سیاسەت بە دەستهێنانی پێگە و دەسەڵاتە ئەمەش پیاوی خۆی دەوێت. من مرۆڤێکم بە تەواوی نا-سیاسی). بە شێوەیەکی گشتی سیمین دانشوەر لە بەرهەمەکانیدا کاری لەسەر کێشەی شوناس و پێگەی ژن کردووە لە ئێراندا و لە ناو هاوکێشەی گۆڕانکاری و گەشەکردنی کۆمەڵگادا. هاوکات هەوڵی ژنان بۆ خۆناسی و ڕەخنەگرتن لە کۆمەڵگا کە تیایدا (ھەمیشە دونیای ژنان نەناسراوتر و پشتگوێ خراوتربووە بەراورد بە دونیای پیاوان).