ژنێكی دوو گیان خۆی كوشت
له‌رۆژهه‌ڵاتی ئێران ژنێكی ته‌مه‌ن 31 ساڵان كه دوو گیان بووه خۆی كوشتووه.
رێكخراوی هه‌نگاوی مافی مرۆڤ، تایبه‌ت به‌ڕووداوه‌كانی رۆژهه‌ڵات رایگه‌یاندوه:" ژنێك بە ناوی "مەعسوومە بریاجی" تەمەن 31 ساڵ، ئێوارەی رۆژی یەكشەممە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بڵاویشكراوه‌ته‌وه:"بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی بریاجی، مەعسوومە كە خاوەنی منداڵێكی 7 ساڵان بووە، دوای ئەوەی لەگەڵ مێردەکەی بووەتە دەمەقاڵێی، لەماڵی خۆیاندا خۆی هەڵواسیوە.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه:مەعسوومە دووگیان بووە و کۆرپەکەشی لەبار چووە.