پەرلەمانتارێكی ئەوروپا: شەڕی زۆرم لەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاش كردوە

جیهان 23/04/2019


ئەندامی پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا ( كاتی پیری ) ڕایگەیاند كە سەرەڕای بڕیارەكەی یەكێتی ئەوروپا بەرانبەر سەڵاحەدین دەمیرتاش بەڵام من لەهەوڵەكانی خۆم بەردەوامم و شەڕێكی زۆرم لەبەرانبەر ئازادكردنی دەمیرتاش كردوە هەر بۆ ئەم مەبەستەش سەردانی ئامەدم كرد بۆ ئەوەی لەنزیكەوە ئاگام لەڕەوشی دەمیرتاش بێت.
كاتی ڕاشیگەیاندوە كە توركیا هیچ ڕێگەیەكی لەبەردەمدا نیە تەنها كاراكردنەوەی دانوستانی ئاشتیانە نەبێت لەگەڵ هێزە كوردیەكان كە تەنها ڕێگە چارەسەرە بۆ سەركەوتنی دیموكراتی ئاشتی لەو وڵاتەدا.