داعش زنجیرە تەقینەوەكانی سریلانكای خستە ئەستۆی خۆی

جیهان 23/04/2019


میدیاكانی سریلانكا ڕایانگەیاند كە كە ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش لەڕاگەیەنراوێكیدا زنجیرە تەقینەوەكانی سریلانكای خستە ئەستۆی خۆی و دەشڵێت وەك تۆڵەكردنەوەیەك بەرانبە ئەو موسوڵمانانەی كە لەمزگەوتەكانی نیوزلەندا كوژران ئەم كارەمان ئەنجامداوە.
جیگەی باسە دوێنێ زنجیرەیەك تەقینەوە لەوڵاتی سریلانكا ئەنجامدرا و تێیدا 321 كوژران و زیاتر لە500 كەسیتریش بریندار بون ، پۆلیسی ئەو وڵاتەش تاكو ئێستا 24 گومانلێكراوی دەستگیر كردوە كە گومان دەكرێت دەستیان لەتەقینەوەكاندا هەبێت و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.