فاتمە سێ ساڵە گۆشتی سەگی بەرەڵا دەخوات

جیهان 23/04/2019


فاتمە ژنێكی دانیشتوی گەڕِەكێكی ئیستەنبوڵەو وەك خۆی دەڵێـت كە ماوەی 3 ساڵە سەگەكانی سەرجادە دەگرێت وسەریان دەبڕێت ودەیانخوات ودەڵێت كە بێچوەكان گۆشتەكەیان ناسكترەو خۆشترە.
فاتمە لەكاتی سەربڕینی سەگێكی بەڕەڵای سەرشەقامەكان لەلایەن كەسێكەوە پێی دەزانرێت و پۆلیسی لێ ئاگادار دەكەنەوەو هەر لەشوێنی ڕوداوەكە دەستگیری دەكەن .
وەك لەڕونكردنەوەی پۆلیسدا هاتوە كە فاتمە خەریكی سەربڕینی سەگەكە بوەو لەو كاتەدا دەستگیرمان كردوەو سەگە بریندارەكەشمان ڕەوانەی نەخۆشخانەی ڤیتێرنەری كردوەو ئێستا تەندروستی سەگەگە زۆر باشە.
دوای دەستگیركردنی فاتمە ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرونی دەكرێت بەمەبەستی ئەنجامدانی پشكنینی دەرونی كە بەگوێرەی ڕونكردنەوەكانی پۆلیس پێدەچێت كە فاتمە نەخۆشی دەرونی هەبێت.