دوڕان كاڵكان داوای بەردەوامبونی پەیوەندیەكانی جەهەپەو هەدەپە دەكات

جیهان 23/04/2019


بەرپرسی باڵای پەكەكە دوڕان كاڵكان ڕایگەیاند پێویستە پەیوەندیەكانی جەهەپەو هەدەپە بەردەوامیان هەبێت ولێكتێگەیشتن لەنێوانیان هەبێت و پشتی یەكتری بگرن بەرانبەر بەدەسەڵاتی ئەردۆگان.
دوڕِِان كاڵكان ڕاشیگەیاندوە كە دەبێت جەهەپە ئەوە باش بزانێت كە هەدەپە هۆكارێكی سەرەكی سەركەوتنی جەهەپەیە لەشارەگەورەكانی وەك ئیستەنبوڵ وئەنقەرەو دەبێت ڕۆڵی هەدەپە لەبەرچاو بگیرێت و پێویستە هەردولا بۆ سەركەوتن بەسەر ئەردۆگاندا زیاتر پەیوەندیەكانیان پەرەپێبدەن و وا لەدەسەڵات بكەن كە زۆری بۆ بێت و لەسوچێكدا گیر بخوات و چیتر نەتوانێت دیموكراتی و ئازادی لەتوركیا پێشێلبكات.