دوای هەڕەشەكەی سوپای پاسداران، ناتنیاهۆ ئەم وێنەیەی بڵاوكردەوە

جیهان 23/04/2019


دوای ئەوەی سوپای پاسدارانی ئێران، هەڕەشەی ئەوەی كردبوو، كە بەهێز و شەڕ، بەرزاییەكانی جۆلان لەژێردەستی ئیسرائیل دەردێنن، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتنیاهۆ، بەسەردانێكی خێزانی گەیشتە جۆلان و وێنەیەكی خۆی و هاوسەرەكەی و منداڵەكانی لەسەر یەكێك لەگردەكانی بەرزاییەكانی جۆلان بڵاوكردەوە، كە یەكێك لە كەنیسە دێرینەكانی لێیە.