موقتەدا سەدر باسی فیلمە سێكسیەكان دەكات

عێراق 22/04/2019


موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، لە تویتێكدا باس لە پەشێویەكانی كۆمەڵی عێراق دەكات و دەڵێت: سەیركردنی فیلمە سێكسیەكان لەلایەن عێراقیەكانەوە بە جۆرێك زۆر بوە، كە ئێستا عێراق لە پلەكانی پێشەوەی سەیركەرانی فیلمە سێكسیەكاندا ركابەری دەكات.
هاوكات باس لەوەش دەكات كە ژنان پیاوان دەوروژێنن و پیاوانیش هەڕەشی بڵاوكردنەوەی وێنەكانیان دەكەن. هەر لەو تویتەدا باس لە چەند دیاردەیەكی ناشرینی دیكەی كۆمەڵكەی عێراق و گۆڕەپانی سیاسی دەكات.