دوای ڕووداوەکە قەمبوورەکەی نۆتردام پڕفرۆشترینە

ڕەخنەی چاودێر 21/04/2019

ڕەخنەی چاودێر

فرۆشی ڕۆمانی "قەمبوورەکەی نۆتردام" پاش ڕووداوەکەی کڵێسای نۆتردام لە شاری پاریس، بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

فرۆشی ڕۆمانەکە لە فرۆشگە ئۆنلاینەکانی وەک ئەمازۆن و هاوشێوەکانی پتر بووە وەک لە فرۆشگە چاپبووکەکان.

لە ڕۆژەکانی ڕابردوودا ڕۆمانی "قەمبوورەکەی نۆتردام" لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهاندا گەڕایەوە بۆ ڕیزی کتێبە پڕفرۆشەکان، ئەمەش هەڵبەت دوای ئەوەی بە هۆی ڕووداوێکەوە کڵێسای نۆتردام لە پاریس گڕی گرت.

ڕۆمانی "قەمبوورەکەی نۆتردام" یەکەمین جار لە ساڵی ١٨٣١ـدا بڵاو بووەوە. یەکێکە لە ڕۆمانە گرنگەکانی جیهان و لە کڵێسای نۆتردام ئیلهامی وەرگرتووە.
 
ڤیکتۆر هوگۆ، نووسەری ڕۆمانەکە، خۆی دەڵێت: ساڵانێک لەمەوبەر کاتێک بەناو کڵێسای نۆتردامدا دەسووڕامەوە، لە یەکێک لە گۆشە تاریکەکانیدا وشەی ANATKHم بینی، کە دەستێک بە قووڵی لەسەر یەکێک لە دیوارەکان هەڵی کۆڵیبوو. کەسێک کە ئەمەی نووسیبوو چەندین سەدە لەمەوبەر کۆچی دواییی کردووە و نووسینەکەشی ون بووە. کۆتاییی تەمەنی کڵێساکەیش نزیکە.