ڕێواس باشترینە!

تەندروستی 21/04/2019

چاودێر
رێواس جۆرە گیایەكە لە بەهاردا دەڕوێت و لە خانەوادەی (Polygonaceae) ، لە پێش لە دایك بوونی مەسیح لە وڵاتی چین وەك دەرمان بەكارهاتووە. یەك لە گیایە هەر باشەكانی وەرزی بەهارە.
پسپۆڕان دەڵێن، خواردنی گیای ڕێواس بۆ لەش سوودی زۆری هەیە وەك بۆ بەهێزكردنی گەددە و جگەر ، خواردنی (100) گرام ئاووی ڕێواس ، تا دادەبەزێنێت و ئارەزووی خواردن دەكاتەوە .
ڕێواس سروشتێكی ساردی هەیە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و ماددە كانزاكان .
ڕَیواس دەوڵەمەندە بە ماددە ڕیشاڵیەكان و ڤیتامین C ، شەكر ، كاربۆهیدرات ، كالیسیۆم ، ڤیتامینەكانی A و B ، سۆدیۆم و پۆتاسیۆم .
لە تایبەتمەندییە دەرمانییەكانی ڕێواس: كرم دەكوژێت ، ڕێژەی ئەنسۆلێن لە لەشدا بەرزدەكاتەوە و شەكری خوێن دادەبەزێنێت ، بێهێزی كەم دەكاتەوە و شادیهێنەرە و خوێن پاك دەكاتەوە.