سەرنشینان بەر لەگەشتە ئاسمانیەكانیان دەكێشرێن

ڕاپۆرت 20/04/2019


ئا/ رەمەزان شێخانی 
پێدەچێت لە ئایندەیەكی نزیكدا سەرنشینان بەر لەوەی فرۆكەكانیان سەربكەون دەبێت بكێشرێن ئەمە پێشنیازێكی نوێی كۆمپانیایەكی بەریتانیایە
كۆمپانیای " فیول ماتریكس"ی بەریتانی كە تایبەتە بە پاراستنی ژینگە لە هەوڵدایە بۆ كەمكردنەوەی بڕی سوتاندنی سوتەمەنی فرۆكەكان كە دەبێتە هۆی دەردانی گازی كاربۆن بۆ ئەوە مەبەستەش داوایانكردوە هەموگەشتیارێك بەر لەوەی سواری فرۆكەكەی بێت كێشی بزانرێت.
رۆژنامەی "دەیلی میل" ی بەریتانیا بڵاویكردوەتەوە ئەو كۆمپانیایە كە تایبەت بە زانستی ژینگە و بارەگاكەی لە ویلایەتی " بیركشایر" ە لە بەریتانیا لە ئێستادا لە گفتوگۆدایە لەگەڵ كومپانیاكانی فرۆكەوانی كە لە بەریتانیا گەشتی درێژخایەنی ئاسمانی ئەنجامدەدەن سەبارەت بە بەكارهێنانی " سەرینی پاڵەپەستۆ كە كێشی سەرنشینان دەكێشێت لە كاتی تێپەربوونیان لەناو فرۆكەخانەدا.
پاشان زانیاری وداتای پێویست لە بارەی كێشی سەرنشینانەوە دەنێرێت بۆ كاستی فرۆكەوانیەكە تا بە ووردی بزانن فرۆكەكە لەو گەشتەیدا پێویستی بە بڕی چەند سووتەمەنی هەیە.
تا ئێستا كۆمپانیاكانی فرۆكەوانی رێكنەكەوتن لەسەر شۆێنی دانانی ئەو سەرینە پێشنیازكراوانەكە لە كوێ دابندرێت ئایە لە شۆێنی كێشانی شت ومەك و كەل و پەلەكان دابندرێت یاخود لەنێو ئامێری پشكنینی سەرنشینان.
پێویستە كۆمپانیاكانی گواستنەوەی فرۆكەوانی بەر لەهەر گەشتێكی ئاسمانی بزانن فرۆكەكەیان چەندێك سوتەمەنی پێویستە بۆ ئەو گەشتە چونكە هەرچەندە كێش وباری فرۆكەكە قورستر بێت پێویستی بە سوتەمەنی زیاتر هەیە 
سوتاندنی بڕی زیاتری سوتەمەنی بەتەنها خەرجی كۆمپانیاكان زیاترناكات بەڵكوو دەبێتە هۆی دەردانی گازی زیاتری كاربۆن لەلایەن فرۆكەكانەوە لەمیانی گەشتەكەیاندا.
لە ئێستادا كۆمپانیاكانی فرۆكەوانی بەگۆێرەی رەگەز كێشی سەرنشینانیان خەمڵاندوە كە بەگۆێرەی خەمڵاندنەكە بۆ رەگەزی نێر 88 كیلۆ ئەژماردەكەن و بۆ هەر ڕەگەزی مێیەش 70 كیلۆ و كێشی منداڵیش بە 35 كیلۆگرام خەمڵێندراوە .
كۆمپانیای فیول ماتریكس پێی وایە ئەو خەمڵاندنە وادەكات كۆمپانیاكان سوتەمەنی زیاد لە پێویست بسوتێنن ئەوەش زیان بە ژینگە دەگەێنێت.
سەرچاوە/ سكای نیوز عەرەبیە