گواستنەوەی گەنمی ناوخۆ مەرجی بۆ دادەنرێت

عێراق 20/04/2019


ئەمرۆ شەممە شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاویكردەوە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق مەرجی داناوە بۆ گواستنەوەی گەنمی ناوخۆ لەنێوان پارێزگاكانی عیراقدا.
شانەی راگەیاندن لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە سەرۆك وەزیرانی عیراق داوای لە فەرماندەی ئۆراسیۆنە هاوبەشەكان و دەستەی دەروازە سنوریەكان و فەرماندەیی پاسەوانی سنورو سەرجەم دەزگا ئەمنیەكان و سەرجەم خاڵەكانی پشكنینی سنورە ئیدارەیەكانی نێوان پارێزگاكانی عیراق كردوە رێگە بە گواستنەوەی گەنمی ناوخۆ نەدەن لە نێوان پارێزگاكاندا.
بەگۆێرەی راگەیاندراوەكە ئەم بریارە تەنها ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكانی وەزارەتی بازرگانی و كۆمپانیا یارمەتیدەرەكانیان ناگرێتەوە كە راسپێردراون بۆ گواستنەوەی گەنمی هاوردەكراو لە بەندەری ئوم قەسەرو گەنمی ناوخۆ كە بەڵگەنامەی رەسمی سەر بە كۆمپانیای گشتی گواستنەوەی گەنم یان پێبێت و رێگە لە هەوڵەكانی بەقاچاخبردنی گەنم بگیردرێت .