تاوانبارێكی رووداوەكەی سپایكەر دەستگیركرا

عێراق 20/04/2019


ئەمرۆ شەممە بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی بڵاویكردەوە لەناحەی عەلەم كەسێكیان لە ئەنجامدەرانی تاوانی سپایكەر دەستگیركردوە.
دەزگای هەواڵگری سەربازی لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە یەكێك لە مەفەرەزەكانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی دەزگای هەواڵگری سەربازی لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی سەڵاحەدین بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەراێتی پۆلیسی ناحیەی عەلەم یەكێكیان لە تاوانبارانی تاوانی سپایكەر دەستگیركردوە كە بەپێی مادەی 4 تێرۆر داواكراوە.
بەگۆێرەی راگەیاندراوەكە تۆمەتبارەكە رادەستی دادگا تایبەتەكان كراوە.