چی لەبارەی پیر چاوی دەزانیت؟

تەندروستی 20/04/2019

چاودێر: تابان ڕەزا
پیر چاوی persbyopia ، بەهۆی ماندوبونی ماسوولكەكانی عەدەسەی چاو IOL دروست دەبێت  و جۆرێكە لە چاو كزی كەلەتەمەنی سەروو 38 ساڵی  دەست پێدەكات، كەسەكان كە دەگەنە ئەم تەمەنە لەنزیكەوە بە جوانی وێنەكان نابینن، هەر بۆیە پێویستە چاویلكە بەكار بهێنن.
پیر چاوی persbyopia چیە؟ 
پیر چاوی persbyopia جۆرێكی كزی چاوە كەلەتەمەنی سەروو38 ساڵی دەست پێدەكات و كێشەیان لەگەڵ وێنەی نزیكە واتە ئەوانەی كەدەگەنە ئەم تەمەنە لەنزیكەوە بەجوانی شتەكان نابینن و چاویان وێنەكان تێكەڵ دەكات، بەهۆی ماندوبونی ماسوولكەكانی عەدەسەی چاو IOL كە لەتەمەنی منداڵی و گەنجیدا یارمەتی چاو دەدەن لەنزیكەوە وێنەكان یان نوسین بەجوانی ببینن بەهۆی پرۆسەیەكەوە كەپێی دەڵێن Acommodation ،بەڵام لەتەمەنی سەروو 38 ساڵی ئەم پرۆسەیە وردە وردە لاواز دەبێ تا بە تەواوی ماسولكەكانی چاو cilliary muscle توانای ئەو پرۆسەیەیان نامینێلە تەمەنی 70 ساڵی بەرەوسەر.

ئەم كزیەش لە كەسەكان جیاواز ڕوودەدات بەهۆی زۆر ماندوو كردن یان كەم ماندوكردنی چاویان، هەیە زۆر چاوی ماندوو كردوە لە تەمەنی 35 توش دەبێ هەشە لە سەروی45 توش دەبێ،ئەمەش بۆ ئەو كەسانەیە كەلەنزیكەوە یان لەدوورەوە چاویان هیچ كێشەیەكی چاو كزی نیە چاویان لە ئامێری پشكنینی چاو زۆر ئاساییە و هیچ دەرجەیەكیان نیە، تەنها كێشەی نزیكیان هەیە واتە پیر چاوی persbypia ،دەتوانن بە پێی تەمەنیان چاوویلكە دروست كەن. 
سەرچاوە: عیرفان هەورامی 
             پشكنەری چاو