خواردنی شلیك بەرگری لەش بەهێز دەكات

تەندروستی 20/04/2019


چاودێر

شلیك یەكێكە لەو میوانەی چێژێكی تایبەتی هەیە و كۆمەڵێك سوودی بۆ تەندروستی لەش هەیە. لەم وەرزەدا زۆرترن بەرهەمی شلیك دەخرێتەبازاڕەوە، لێرەدا هەندێك لە سودەكانی دەخەینە ڕوو :
 شلیك بڕێكی زۆر ڤیتامین Cی‌ لەپێكهاتەیدا هەیەو ناهێڵێت نیشانەكانی پیری لەسەر ڕوخسار دەربكەون.
خواردنی‌ شلیك بۆ خانمانی دووگیان سودی زۆری‌ هەیەو سیستمی بەرگری كۆرپەلە و دایك بەهێز دەكات.
پێویستە منداڵان ڕۆژانە ٢٥ گرام شلیك بخۆن، چونكە دەبێتە هۆی بەهێزبونی سیستمی بەرگری ‌و بەهێزكردنی ئێسكەكان ‌و دروستكردنی خڕۆكە سورەكانی خوێن.
 خواردنی شلیك دەبێتە هۆی بەهێزكردنی قژو پاراستنی لەهەڵوەڕین، چونكە دەوڵەمەندە بەڤیتامین G لەكاتێكدا كەمی ئەم ڤیتامینە هۆكاری هەڵوەڕینی قژە.
 خواردنی‌ شلیك بۆ ددانەكان بەسودە، دەبێتە هۆی پاراستنی ددانەكان‌و سپیكردنەوەیان‌ و پاراستنیان لەكلۆربون.
 شلیك دەوڵەمەندە بەپێكهاتە دژەئۆكسێنەرەكان، بڕێكی باش ڕیشاڵ لەپێكهاتەیدا هەیە زۆر بەسودە بۆ ئەو كەسانەی ئارەزوی دابەزاندنی كێشیان دەكەن، چونكە بڕێكی كەم لەكالۆری دەبەخشێت بەجەستە.