لەبەر ئەم هۆكارانە بەیانیان ماست بخۆن

تەندروستی 20/04/2019


چاودێر
چەند توێژینەوەیەكی پزیشكی سەلماندوویانە كە خواردنی ماست سوودی زۆرە بەتایبەتی بەیانیان یاخود نیو سەعات پێش كاتی خەوتن لە شەودا، سودەكانی ماست ئەمانەن:
1- ناهێڵێت ورگ زل ببێ و یارمەتی كرداری هەرسكردنیش ئەدات.
2- بەهۆی بڕێكی زۆر كالسیۆم تێیدا ئێسك و ماسولكەی مرۆڤ پتەو ئەكات.
3- بەرگری لەش بەهێز ئەكات و پلەی گەرمی لەش نزمدەكاتەوە.
4- ئاستی چەوری لەش دادەبەزێنێت، هەروەها پەستانی خوێن كەمدەكاتەوە.
5- رێگرە لە توشبوون بە شێرپەنجەی كۆڵۆن.
6- رێگرە لە سكچوون و توشبوون بە غازات.
7- باشترین خواردنە بە تایبەت بۆ جگەرە كێشەكان ئەو كاتەی ماستەكە ئاوێكی زەردی لێ پەیا ئەبێ بیخۆیتەوە هەرچی نیكۆتینی جگەرە هەیە لە سنگو سییەكانا پاكی ئەكاتەوە.