هەفتەی داهاتوو ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن

ئابوری 18/04/2019

چاودێر - تایبەت
هەفتەی داهاتوو بەدابەشكردنی مووچەی ژمارەیەك دەستە و وەزارەت و خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی، كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی كانوونی دووەمی 2019 دێت.
لەوبارەیەوە و بەپێی ئەو زانیارییانەی كە ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەوەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم دراونەتە (چاودێر) هاتووە،" رۆژی یەكشەممە 21ی نیسان، مووچەی هەریەكە لەوەزارەتەكانی (پلاندانان، گواستنەوە و گەیاندن، شارەوانی و گەشتوگوزار، كشتوكاڵ و كارەبا) و مووچەی دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، دەستەی ژینگە، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین دەستەی وەبەرهێنان، دەستپاكی، ناوجە كوردستانیەكان) دابەشدەكرێت".
هەر بەپێی زانیارییەكان، رۆژی دووشەممە 22ی نیسان، مووچەی وەزارەتەكانی (پیشەسازی و بازرگانی، ڕۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانكردنەوە) هەر سێ سەرۆكایەتی هەرێم و پارلەمان و ئەنجومەنی وەزیران) دلەبشدەكرێت.
هاوكات رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی هەفتەی داهاتووش 23 و 24ى نیسان، مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە و  شارستانی خەرجدەكرێت و بەم شێوەیەش دابەشكردنی مووچەی مانگی كانوونی دووەمی 2019 كۆتایی دێت.