هێرشكرایه سه‌ر هێزه‌كانی پۆلیس
عێراق 17/04/2019
چاو‌دێر: له‌خۆرئاوای كه‌ركوك ژماره‌یه‌ك چه‌كدار په‌لاماری هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی عیراقیانداوه‌و سێ كوژراوی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به چاو‌دێر"ی ووت:" له‌خۆرئاوای كه‌ركوك ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك چه‌كدار په‌لاماری هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵیانداوه‌و شه‌ڕێكی سه‌خت روویداوه.
وتیشی: به‌و هۆیه‌وه سێ پۆلیس كوژراون و ژماره‌یه‌كی تر برینداربوون.
باسی له‌وه‌شكرد: چه‌كداره‌كان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون و ئه‌مه چه‌نده‌مینجاره شه‌ڕ رووده‌دات.