یاسین نصیر: فێستیڤاڵی گەلاوێژ مۆركێكی جیهانی هەیە

رۆشنبیری 16/04/2019


چاودێر- تایبەت
فێستیڤاڵی گەلاوێژ پردێكی پەیوەندیی بەهێزی لەنێوان نوسەرانی كورد و بیانیدا دروستكردوە، لەوبارەیەوە نوسرەو رەخنەگری عێراقی (یاسین نصیر) لە كۆمێنتێكدا دەربارەی بیست و دووەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ دەنووسێت: لەراستیدا فێستیڤاڵی گەلاوێژ زۆر لەوە گەورەترە كە تەنها بەرنامەی ساڵانەی بكەین بە پێوەر، ئەم فێستیڤاڵە كەرنەڤاڵێكی رۆشنبیرییە كە كولتوورەكانی عێراق و دەوروبەری پێكەوە كۆدەكاتەوەو دەیانخاتە نێو رووبەری دیالۆگەوە و لەمەشدا پشت بە رەهەندێكی كولتووریی هاوبەش دەبەستێت لەنێوان كولتوورە جیاجیاكانی عێراقدا، بۆیە فێستیڤاڵیش مۆركێكی جیهانی لەخۆ دەگرێت، دەزگایەك ئەم فێستیڤاڵە بەرێوە دەبات خاوەنی ئەزمونێكی دەیان ساڵەی كاری كولتوورییە.
تەوەری سەرەكیی ئەمساڵ بریتییە لە گفتوگۆكردن دەربارەی بیرەوەری "ئۆتۆبایۆگرافی" كە لەچەندین توێژینەوەدا رەهەندە جیاجیاكانی ئەم بابەتە دەخرێنەڕوو. سوپاس بۆ گەلاوێژ و بۆ ستافی بەرێوەبەرانی فێستیڤاڵە جوانەكەی.
22/هەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ رۆژی پێنج شەممە 18ی ئەم مانگە لەهۆڵی تەواری شاری سلێمانی دەستپێدەكات ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت.