هاوژین و كوڕی ئەفسەرێكی سەر بە ئۆپراسیۆنەكانی دیالە دەكوژرێن

عێراق 16/04/2019


چەند چەكدارێكی نەناسراو هەڵیان كوتاوەتە سەر ماڵی ئەفسەرێك لە ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای دیالە لە باشوری بەغدا.
بەگۆێرەی سەرچاوەیەكی ئەمنی چەند چەكدارێكی نەناسراو شەوی رابردوو هەڵیان كوتاوەتە سەر ماڵی ئەفسەرێك بە پلەی عەمید سەر بە ئۆپراسیۆنەكانی دیالە لە قەزای یوسفیە لە باشوری شاری بەغدا  و بڕێكی زۆر پارەو زێڕیان دزیوە
بەگۆێرەی سەرچاوەكە چەكدارەكان پاش دزیكردنەكەیان كورو هاوژینی ئەو ئەفسەرەیان كوشتوەو بۆ شۆێنێكی نادیار هەڵهاتوون