سیخورێكی جوو زۆری نەمابوو ببێت بە وەزیری بەرگری سوریا

ڕاپۆرت 16/04/2019


ئا/ رەمەزان شێخانی
ئیلی كۆهین بە بەناوبانگترین سیخوری جوولەكە دادەنرێت لەجیهانی عەرەبیدا
چەند سەرچاوەیەك بڵاویانكردوەتەوە ئەو جوولەكە بە رەچەڵەك عەرەبە خەریك بوە بكرێت بە وەزیری بەرگری سوریا.
رۆژنامەی " جیرۆز ئەلیم پۆست"ی ئیسرائیلی بەپشت بەستن بەچەند راپۆرتێكی سوریا بڵاویكردوەتەوە ئەو وەفدەی حكومەتی رووسیا كە بەم دوایانە سەردانی سوریای كردبوو روفاتی كۆهین ی بۆ ئیسرائیل گەراندوەتەوە كە لە ساڵی 1965 لە دیمەشق لەسێدارەدرا.
كۆهین كێ بوو؟
كۆهین ساڵی 1924 لە ئەسكەندریە لەمیسر لەدایكبوە بەناوی ئەلیاهۆ شائوو كۆهین ئەو سەر بەخێزانێكی شاری حەلەبە لە باكووری سوریا كە بۆ میسر كۆچیان كردوە.
كۆهین لە منداڵیدا لە قوتابخانە ئاینیەكانی جوو خۆێندویەتی پاشان لە زانكۆی قاهیرە كۆلیژی ئەندازیاری خۆێندوە بەڵام خۆێندنی تەواو نەكردوە
كۆهین زمانەكانی عیبری،عەرەبی و فەرەنسی بە باشی زانیوە.لەتەمەنی 20 ساڵیدا پەیوەندی بە بزوتنەوەی سیخوری زایۆنیزمەوە دەكات لەمیسر بە سەرۆكایەتی ئەبراهام دار كە بە "جۆن دارلنگ" ناسراوە پاشان كۆهین لە ساڵی 1957 بە یەكجاری میسر بەجێدەهێڵێت 
پاش گەیشتنی بە ئیسرائیل سەرەتا كاری وەرگێڕان دەكات لە عەرەبیەوە بۆ زمانی عیبری ودوایی پەیوەندی دەبەستێت لەگەڵ دەزگای مۆساد. 
ساڵی 1961 وەكو موسوڵمانێكی بەرەگەز سوری روودەكاتە وڵاتی ئەرجەنتین لەو وڵاتە دەتوانێت ناوبانگێكی باش وەكو بزنسمانێكی نیشتیمان پەروەر بۆ سوریا بۆخۆی درووست بكات لە بۆینس ئایرس پەیوەندیكی بەهێز لەگەڵ عەقید ئەمین حافیز پاشكۆی سەربازی باڵیۆزخانەی سوریا لەو وڵاتە درووست دەكات كە دواتر ئەمین حافیز دەبێتە سەرۆكی سوریا.
كۆهین ساڵی 1962 روودەكاتە دیمەشق و لە دیمەشق پەیوەندی بەهێز بەتایبەتی لەگەڵ گەورە ئەفسەرانی سوپا و سەركردە سیاسیەكانی سوریادەبەستێت تا ئەو رادەیەیی كۆهین پۆستی راۆێژكاری یەكەم وەردەگرێت لە وەزارەتی بەرگری سوریا و بەگۆێرەی راپۆرتەكان زۆر لە وەرگرتنی پۆستی وەزیری بەرگری سوریا نزیك دەبێتەوە.
كۆهین لەو ماوەیەدا دەتوانێت زانیاری زۆر گرنگ دزە پێبكات بۆ ئیسرائیل سەبارەت بە جبەخانەكانی سوپای سوریا.
كێ كۆهین ئاشكرادەكات؟
لێكدانەوەی زۆر لەسەر چۆنیەتی ئاشكرابوونی كۆهین باس دەكرێت،هەندێك لە راپۆرتەكان ئاماژەیان بۆ ئەوە كردوە گوایە كۆهین لەلایەن دەزگای هەواڵگری میسرەوە ئاشكرا كراوە لە رێگەی رەفعەت جەمال ی سیخوری میسریەوە كە بە" رئەفەت هەجان" ناسراوە ئەویش پاش ئەوەی وێنەیەكی كۆهین دەبینێت بە جل و بەرگی مەدەنیەوە لەگەڵ ژمارەیەك ئەفسەری سوری دا دانیشتوە و بیری دەكەوێتە كە كاتی خۆی كۆهین لەگەڵ ئەم زیندانی بوە لە لە میسر وئیتر بەخێرای بەرپرسانی خۆی ئاگادار دەكاتەوە ئەوانیش دەسەڵاتدارانی سوریا ئاگاداردەكەنەوەوبەو شێوەیە كۆهین دەستگیردەكرێت ودەدرێتە دادگای سەربازی و فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەردەكرێت .
سەرباری ئەوەی چەندین كەسایەتی ئەوروپا هەوڵی سوككردنی سزاكەی سەر كۆهین دەدەن بەڵام هیچ ئاكامێكی نابێت و بەرەبەیانی رۆژی 19ی مانگی مایۆ ساڵی 1965 لەسێدارەدەدرێت.هەرچەندەسوریا چەندین رێككەوتننامەی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ كرد بەڵام ئامادە نەبوو روفاتی كۆهین ی ڕادەستی ئیسرائیل بكاتەوە.ساڵی رابردوو دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل بڵاویكردەوە لە ئۆپراسێۆنێكی تایبەتدا توانیویانە كاتژمێرە دەستیەكەی كۆهین بۆ ئیسرائیل بگێڕنەوە بەر لە بڵاوبونەوەی هەواڵی گێرانەوەی رووفاتی كۆهین بۆ ئیسرائیل