چاو‌دێر" ئیواره‌ی ئه‌مڕۆ، ئاگرێكی گه‌وره له كڵێسه‌ی نۆتردامی شاری پاریس ئاگرێكی گه‌وره‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌و تاكو ئێستا نه‌توانراوه كۆنتڕۆڵ بكرێت. به‌پێی زانیاریه‌كان، رۆژنامه‌ی لۆبۆسی فه‌ره‌نسا، ئاشكرایكردوه:" سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا له‌شوێنی رووداوه‌كه‌یه‌و ئاگر كه‌وتنه‌كه له‌كاتێكدایه كه كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بۆ كراوه. هۆكاری ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه به‌ڕوونی دیارنیه، به‌ڵام ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی په‌یكه‌رێكی به‌ناوبانگدا هه‌ڵه روویداوه‌و ئاگره‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه.