كۆڵبه‌رێكی تر كوژرا
چاو‌دێر: جارێكی تر كۆڵبه‌رێكی تری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران كوژرا.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ، له‌راپۆرتێكیدا ئاشكرایكردوه:" ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ۲۵‌ی خاكه‌لێوه‌ی ۲۷۱۹ی كوردی كۆڵبه‌رێك به‌ناوی «به‌همه‌ن ڕه‌وشه‌نی» ته‌مه‌ن ۲۴ ساڵ وخه‌ڵكی گوندی بڵه‌سووری خواروو سه‌ربه ئاله‌ندی شاری خۆی به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی حكوومه‌تی ئێرانه‌وه كوژرا.
رونیشكراوه‌ته‌وه:" به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه له‌كاتێكدا گرووپێك كۆڵبه‌ر له‌خاڵی سنووری شاری خۆی له‌كاتی ڕۆیشتندا بوون له‌لایه‌ن هێزه سنوورییه‌كانی حكوومه‌تی ئێرانه‌وه ده‌درێنه به‌ر ده‌سڕێژی فیشه‌ك وله‌ئاكامدا ناوبراو ده‌كوژرێ.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه:" به‌پێی داتاكانی ناوه‌ندی ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان له سه‌ره‌تای ساڵی نوێی زاینییه‌وه تا ئێسته به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی حكوومه‌تی ئێران، كه‌وتن به‌سه‌ر میندا، ڕه‌قبوونه‌وه له‌سه‌رما، كه‌وته‌خواره‌وه له هه‌ڵدێر ۶۴ كۆڵبه‌ر بریندار بووه و ۲۱ كۆڵبه‌ریش كوژراون.