شه‌ڕڤانان ژماره‌یه‌ك داعشیان له‌ناو تونێڵێكدا گه‌مارۆداوه
جیهان 15/04/2019
چاو‌دێر: له‌به‌رزاییه‌كانی شارۆچكه‌ی باغۆز، له‌رۆژهه‌ڵاتی فورات هێشتا ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی داعش ماون و له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه گه‌مارۆ دراون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌هێزه‌كانی قه‌سه‌ده، به چادێر"ی ووت:" زیاترله 40بۆ 50 تیرۆرستی داعش تاكو ئێستا له‌ناو تونێلێك له به‌رزاییه‌كانی شارۆچكه‌ی باغۆز ماون و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیشیان وه‌ك بارمته گرتووه.
وتیشی: شه‌ڕڤانان گه‌مارۆی ئه‌و شوێنه‌یان داوه‌و چه‌ند جارێك به‌هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ویستیانه بچنه ناو تونێله‌كه‌و شه‌ڕ روویداوه.
رونیشكرده‌وه: به‌هۆی نه‌كه‌وتنه‌وه‌ی زیانی زیاتر شه‌ڕڤانان به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵ له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه ده‌كه‌ن.