وڵاتێكی ئەوروپایی ڤیزا بە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەدات

کوردستان 15/04/2019

 چاودێر:
جێگری وەزیری دەرەوەی چیك ڕایگەیاند، لە هەرێمی كوردستان دەست دەكەن بە پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان.
ئەو لێدوانەی مارتن سمۆلێك جێگری وەزیری دەرەوەی چیك لە میانەی كۆبوونەوەی بوو لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێم.
ناوبراو گوتی "‌كونسوڵخانەی گشتی وڵاتەكەیان لە هەرێمی كوردستان دەست دەكاتەوە بە پێدانی ڤیزە بەتایبەتی بۆ كارسازان و بازرگانان و ئەو قوتابیانەی دەیانەوێت لە كۆماری چیك بخوێنن".