ئەمریكا 100ملیۆن دۆلار بۆ عیراق تەرخان دەكات

عێراق 15/04/2019


كۆنگریسی ئەمریكا بە نیازە بڕی 100ملیۆن دۆلار بۆ ناوچە رزگاركراوەكانی ژێردەستی داعش تەرخان بكات
جوی هوود هەڵسۆڕێنەری باڵێۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد لە میانی سەردانێكیدا بۆ شاری فەلوجە رایگەیاند: حكومەتی ئەمریكا لەگەڵ كۆنگریسی ئەمریكی كاردەكات بۆ تەرخانكردنی بڕی 100 ملیۆن دۆلار بۆ ناوچە رزگاركراوەكانی دەستی داعش.
هوود راشیگەیاند ئەو بودجەیە وەكو یارمەتێك پێشكەش دەكرێت بە ئامانجی بەدیهێنانی سەقامگیری لەناوچە رزگاركراوەكاندا.
باسی لەوەشكرد سەركردە سیاسیەكانی عیراق دەنگ لەدژی ئەو بریارە دەدەن كە داوا دەكەن هێزەكانی ئەمریكا لەعیراق بچێتە دەرەوە .