کۆمه‌ڵێک ده‌رمان نابێت بدرێت به منداڵ
له ئێستادا زۆرن ئه‌و ده‌رمانانه‌ی بێ ڕاچێته‌ی پزیشک ئه‌فرۆشێن ، به‌ڵام زۆر گرنگه دایکان و باوکان ئه‌م کۆمه‌ڵه ده‌رمانانه به‌کارنه‌هێنن بۆ مناڵه‌کانیان بێ ڕێنمایی پزیشک :
۱ ـــ ئه‌سپرین و ئه‌و ده‌رمانانه‌ی ئه‌سپرینیان تێدایه : بۆ ته‌مه‌نی که‌متر له ( ۱٦ ساڵ ) ناگونجێت ۰
۲ ـــ شروبی کۆکه و نه‌هێشتنی به‌ڵغه‌م : بۆ ته‌مه‌نی که‌متر له ( ۳ ساڵ ) نابێت ؛ کاتێ مناڵه‌که کۆکه‌ی زۆره وبارودۆخی ته‌ندروستی خراپه ؛ سه‌ردانی پزیشک بکه له نه‌خۆشخانه ۰
۳ ـــ شروب و ده‌رمانی ڕشانه‌وه کاتێ مناڵ ئه‌ڕشێته‌وه ۰
٤ ـــ ده‌رمانی سک چوون ۰
٥ ـــ شروب و ده‌رمانێ بۆ مناڵێکی تر نوسرا بێت کاتێ هه‌مان نه‌خۆشی هه‌بووه ۰
٦ ـــ شروب و ده‌رمانێ بۆ مرۆڤی گه‌وره نوسرا بێت کاتێ هه‌مان نه‌خۆشی هه‌بووه ۰
۷ ـــ هه‌ر ده‌رمانێ مێژووی به‌کارهێنانی به‌سه‌ر چوو بێت ۰
۸ ـــ بڕێ زۆرتر له ئاستی ڕێگه‌پێدراو له پاراستۆڵ ۰
۹ ـــ شروب و حه‌پ و شاڤی پڕۆڤێن و ده‌رمانی هاوشێوه‌کانی به مناڵێ ڕه‌بووی هه‌بێت و له ڕابروو دوای پێدانی
پڕۆڤێن ڕه‌بۆکه‌ی خرابتر بوو بێت ، هه‌روه‌ها پڕۆڤێن نابێت بدرێت به مناڵێ ته‌مه‌نی له سێ مانگ که‌متر بێت ۰
۱۰ ــ ده‌رمانی دژه‌هه‌وکردن ( ئه‌نتی بایوتێک ) کاتی په‌تا و هه‌ڵامه‌ت به تایبه‌ت بۆ ته‌مه‌نی که‌متر له ( ۳ ساڵ ) ؛ زۆری جار پێویست ناکات و زیانی زۆری هه‌یه ۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
ئه‌ندامی کۆلیژی ئه‌مریکی بۆ زانستی خۆراک