فەیسبوك بەیەكجاریی مەسنجەر دادەخات

سۆشیال میدیا 14/04/2019



ئاژانسەكان  - بابان:

بەشی تەكنیكی و پرۆگرامسازی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، دەیەوێت بە یەكجاریی كۆتایی بە خزمەتگوزاریی (مەسنجەر) بهێنێت و سەرجەم تایبەتمەندییەكانیشی بۆ ئەپڵیكەیشنێكی تایبەتی خۆی زیاد بكات.
بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی (سپۆتینك)ی روسی،  كۆمپانیای فەیسبوك پلانی هەیە بەیەكجاریی كۆتایی بە بەكارهێنانی مەسنجەر بهێنێت و ئەوەشی بە شۆكێكی گەورە بۆ بەكارهێنەرانی ئەو ئەپڵیكەیشنە ناوبردوە، بەپێی راپۆرتەكەش سەرجەم تایبەتمەندییەكانی مەسنجەر بۆ فەیسبوك زیاد دەكرێت، وەك خزمەتگوزاریی چات و پەیوەندیی و تەلەفۆن و لەمەودوا پێویست بەبەكارهێنانی دو ئەپڵیكەیشتنی جیاواز ناكات و سەرجەمی ئەو تایبەتمەندییانە  لە فەیسبوكدا جێگەی دەكرێتەوە، كە بەنیازە ئایكۆنێك لە بەشی چەپی فەیسبوك زیاد بكات كە دەبێتە جێگرەوەی مەسنجەر و پێویست بە بەكارهێنانی دو بەرنامەی جیاواز ناكات.
بەقێی راپۆرتی ئەو ئاژانسە،  كۆمپانیای فەیسبوك خەریكی تاقیكردنەوەیە تا بەزوترین كات بیخاتە بەردەست بەكارهێنەرانی.


سەرچاوە: سایتی (دجلە نیوز)