ئەیاد عەللاوی داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دەكات

عێراق 14/04/2019



بابان – ئاژانسەكان:

سەرۆكی (ئیتیلافی وەتەنییە) داوادەكات حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنرێتەوە و دەشڵێت بەهەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی، عیراق دەبێتە وڵاتێكی مەدەنی.
ئەیاد عەللاوی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای ئەو سەركەوتنەی دژبە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش تۆماركراوە و سەرجەم ناوچەكانیش كۆنتڕۆڵكرانەوە، ئەركی حەشدی شەعبی لە عیراق كۆتایی هاتوە و پێویستە هەڵوەشێنرێتەوە.
عەللاوی پێشنیازیشیكردوە بۆ ئەو چەكدارانەی حەشدی شەعبی كە توانای سەربازی و چەكهەڵگرتنیان هەیە، بچنە ناو ریزەكانی سوپا یان پۆلیسی فیدرال یاخود پۆلیسی ناوخۆ.


سەرچاوە: سایتی (صوت العراق)