ئه‌بو به‌كر به‌غدادی له‌كوێ خۆی حه‌شارداوه؟!
عێراق 13/04/2019
چاو‌دێر: ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار، ئاماژه به بوونی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی ده‌كات، له‌بیابانی خۆرئاوای ئه‌نبار.
عید عماش كه‌ربولی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار، رایگه‌یاندوه:" ئه‌بو به‌كر به‌غدادی له‌خۆرئاوای پارێزگای ئه‌نباره‌و خۆی حه‌شارداوه.
رونیشكردوه‌ته‌وه:" ئه‌و زانیاریانه دڵنیای نیه، به‌ڵام له‌وكاته‌ی كه له رۆژهه‌ڵاتی فورات گه‌مارۆ درابوو، نزیكترین شوێن بۆ هه‌ڵاتنی بیابانی خۆرئاوای ئه‌نبار بووه".
باسی له‌وه‌شكردوه:" ئه‌وه‌ی زیاتر دڵنیامان ده‌كاته‌وه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیش له‌سنوری پارێزگای ئه‌نبار بۆی ده‌گه‌ڕێنن و بڵاوكراوه‌شیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا خستبووه خواره‌وه".