ئەمریکا دەست بەسەر مانگدا دەگرێت

سۆشیال میدیا 13/04/2019


جیم براید نستاین بەرێوەبەری ئاژانسی ئاسمانی ئەمریكا"ناسا"رایگەیاند:تەنها لەژێرچاودێری ئەمریكا دەتوانرێت لێكۆڵینەوە لەسەر مانگ بكرێت.
بەرێوەبەری ناسا لە كۆڕبەندی شاری كولورادو سبرینگس ی ئەمریكی بڵاویكردەوە:تەنها یەك دەوڵەت توانی درووستكردنی فراكسیۆنێكی نێودەوڵەتی هەیە بە ئامانجی زامنكردنی گەڕانەوەی ئەو كەسانەی دەچنە سەر مانگ،كە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكایە كە ئەوەش رێك ئامانجی ئێمەیە.
وتیشی لەگەڵ سەرۆكی 20 ئاژانسی ئاسمانی نیشتیمانی گفتوگۆمان كردوە لەسەر پرسی چونە سەرمانگ لەوێشدا رۆڵی ئەمریكا وەكو وڵاتێكی مەزن دەردەكەوێت.
بەرێوەبەری ئاژانسی ناسا راشیگەیاند:ئەمریكا دەگەڕێتەوە تا لەسەر مانگ بمێنێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد پێویستە مامەڵە لەتەك هاوبەشە نێودەوڵەتی و بازرگانیەكان بكەین لەبواری بەكارهێنانی ئەو كەرەستانەی كە لەسەر مانگ هەن. 
راشیگەیاند:ئاشكرایە سەدان ملیۆن تۆن ئاوی بەستوو لەسەر مانگ هەیە كە دەتوانرێت بەكاربهێنرێت بۆ ژیان هەروەك دەتوانرێت هەواو سووتەمەنی موشەك بەدەستبهێنرێت.
بەرێوەبەری ناسا بەڵێنی داوەتە جێگری سەرۆك ئەمریكا كە پەلە بكەن لە پرۆسەی پەرەپێدانی مووشەكی قورس كە بڕیارە لە ساڵی 2020 یەكەمین تاقیكردنەوەی لەسەر بكرێت و بریاریشە ساڵی 2022 تاقیكردنەوەی دووەم ئەنجام بدەن 
مایك بینس جێگری سەرۆكی ئەمریكا پێشنیازی بۆ ناسا كردوە بەر لە ساڵی 2024 كارمەندانی ئاسمانی رەوانەی سەر مانگ بكاتەوە.