پێنج گابەردی زەبەلاح لەزەوی نزیك دەبێتەوە

سۆشیال میدیا 13/04/2019


ئاژانسی ئاسمانی ئەمریكا " ناسا" بڵاویكردوەتەوە بە ووردی چاودێری پێنج گابەردی ئاسمانی زەبەلاح دەكەن كە رۆژی شەممە بەخێراییكی زۆر بە تەنیشت زەویدا تێپەردەبن.
ناسا ئاشكرای كردوە ئەو بەردە ئاسمانیانە بەخێرایی 50 هەزار مایڵ كە دەكاتە نزیكەی 80هەزار كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا رێدەكەن. 
رۆژنامەی " سەن" بەریتانی بڵاویكردوەتەوە یەكێك لە بەردەكان بە جی ئێن 4 ناسراوە بەرزی ئەو بەردە دەگاتە نزیكەی 220 پێ واتە ئەو بەردە لە تاوەری بیزا بەرزترە.
بەگۆێرەی ئاژانسی ناسا ئێوارەی ئەمرۆ بەردی جی ئێن4 لەنزیك زەویەوە تێپەردەبێت.
بەردی دووەم كە بە جی ئۆ4 ناسراوە خێراترین بەردە و نزیكەی 80هەزار كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەبڕێت.

ناسا داوای كردوە كەس تووشی ترس و نیگەرانی نەبێت لەو نزیكبونەوەیە و بەدووریشیان زانی ئەو بەردانە بەر زەوی بكەون  
بەگۆێرەی راپۆرتێكی "ناسا" لەم مانگەدا نزیكەی 32 تەن لە زەوی نزیكدەبنەوە 
تەئكیدیشی كردوەتەوە بە دووری دەزانین لەماوەی سەدان ساڵی داهاتوودا هیچ جۆرە پێكدادنێك لەسەر زەوی رووبدات وهیچ تەنێك بەر زەوی بكەوێت.