چەند نهێنییەكی نوێ لەسەر ژیانی مایكڵ جاكسۆن

رۆشنبیری 13/04/2019


چاودێر
مایكڵ جاكسۆن، ئەستێرەی گۆرانی پۆپی ئەمریكا، مایكڵ لە بەرواری ۲٥ ی ٦ ی ۲۰۰۹
لە تەمەنی ٥۰ ساڵی دڵی لە لێدان كەوت و كۆچی دوایی كرد .
لەپاش كۆچی دوایی هەندێك زانیاری نوێ لەسەر ژیانی تایبەتی بڵاوەوەتەوە، لەوانەش 
جاكسۆن 12 پزیشكی تایبەتی لە ماڵەكەی خۆی دامەزراند بوو ، ڕۆژانە پشكنینیان بۆ دەكرد هەر لە تاڵەكانی قژی تاكو نینۆكەكانی پەنجەی پێی .
هەموو ژەمێك خواردنەكانی لە تاقیگە پشكنینی بۆ دەكرا ئینجا دەیخوارد ، هەروەها ۱٥ كەسی تر ڕۆژانە وەرزشیان پێ دەكرد و ڕێنمایی پێویستان پێ دەدا سەبارەت بە هەڵسوكەوتەكانی ژیانی ڕۆژانەی .  
تەنانەت شوێنی خەوتنەكەشی بە شێوەیەكی تەكنەلۆژیای نایاب دروست كرابوو ، بۆ ئەوەی لە كاتی خەوتن ئۆكسجین ڕێكبخات .
لە هەموو ئەمانەش سەیرتر، مایكڵ پێشوەخت ئەندامی لاشەی كۆمەڵێك مرۆڤی كڕیبوو ، بۆ ئەوەی هەر كاتێك پێویستی بە ئەندامێكی لاشەی مرۆڤ بێت ، پەكی نەكەوێت و بە زووترین كات بەردەست بخرێت ، بۆ ئەوەی ژیانی خۆی لە مردنێكی لەناكاو ڕزگار بكات .
ئەم مرۆڤانەی مایكڵ جاكسۆن گرێبەستی كڕینی ئەندامانی لاشەی لەگەڵ واژۆ كردبوون بە بەردەوامی لەلایەن چەند پزیشكێكی تایبەت و شارەزاوە چاودێری دەكران .

مایكل جاكسۆن یەكەم هونەرمەندە لە مێژوودا زۆرترین نەشتەرگەری جوانكاری بۆ ئەنجام درابێت ، بە جۆرێك گەیشتبووە ڕادەی  ئاڵودەبوون بە نەشتەرگەری جوانكاری
سەیرترین و پڕ خەرج ترین نەشتەرگەری لە ساڵی ۱۹٨۷ بۆ ئەنجامدا بە بڕی یەك ملیۆن دۆلار بۆ گۆڕینی پێستی تا وەك كەسێكی سپی پێست دەركەوێ . 
ئەو هەموو خۆپارێزی و ئامادەكاریە پێشوەختە بۆ ئەوەبوو ۱٥۰ ساڵ بژی .بەڵام هەموو پلان و ئامادەكارییەكان شكستیان هێنا.
پزیشكە تایبەتیەكانی هەموو هەوڵێكیان دا بەڵام بێ سوود بوو ، تەنانەت داوای پاڵپشتی كرا لە چەندین پزیشكی بەناوبانگی تر لە لۆس ئەنجلۆس و كالیفۆرنیا بەڵام هیچ كامیان نەیانتوانی لە چنگی مردن دەریبهێنن .
مایكڵ بۆ ماوەی ۲٥ ساڵ هیچ هەنگاوێكی نەدەهاویشت بەبێ ڕاوێژكردن بە پزیشكەكانی ، بۆ ئەوەی خەونە ئەفسوناویەكەی بێتە دی و ۱٥۰ ساڵ بژی و شەڕ لەگەڵ مەرگ بكات .
مایكڵ جاكسۆن ڕۆیشت و ڕۆیشتنەكەی ڕاستەوخۆ لە شاشەی تیڤیەكانەوە دەگوزرایەوە بە بەشداری ۲ ملیۆن و نیو كەس ، ئەمەش درێژترین ماوەی گواستنەوەی ڕاستەوخۆ بوو لە مێژوودا بۆ مایكڵ جاكسۆن ئەنجام درابێت ، ئەمە دواهەمین پەخشی مایكڵ بوو ، پەخشی مەرگ و ماڵئاوایی .
مایكڵ ئەو كەسەیە ۲۱ یەك جار ناوی لە كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەیەكان تۆماركراوە
مایكڵ خاوەنی پڕ فرۆشترین ئەلبوومی گـۆرانیە لە مێژوودا.یەكەم گۆرانیبێژە لە مێژوودا خاوەنی زۆرترین خەڵاتی ڕێزلێنانە .

مایكڵ یەكەم گۆرانیبێژە دوای مردنیی ساڵانە چەندان ملیۆن دۆلار دەچێتە سەر حسابە بانكیەكەی .