هاتوچۆی تەنكەرەكانی گواستنەوەی سوتەمەنی دەستیپێكردەوە

ئابوری 10/04/2019


چاودێر
لەدوای كۆتاییهاتنی پشووەكانی نەورۆز و سیانزە بەدە، جارێكی تر، هاتوچۆی تەنكەرەكانی گواستنەوەی سوتەمەنی لەنێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخ دەستیپێكردەوە.
شاخەوان بەكر، بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، بە(چاودێر)ی راگەیاند: لەماوەی رابردوودا، هاتوچۆی تەنكەرەكانی گوستنەوەی سوتەمەنی لەباشماخ لەنێوان هەرێم و ئێراندا كەمببوەوە، بەهۆی هاتنی پشووەكانی رۆژانەی جەژنی نەورۆز و سیانزە بەدەر.
وتیشی "لەئێستادا هاتوچۆی تەنكەرەكان بەرۆژ و شەو لەمەرزی باشماخ، لەنێوان هەرێم ئێران دەستیپێكردۆتەوە و هەموو جۆرە جیاوازەكانی سوتەمەنیش دەگرێتەوە. چونكە پێشتر هاتن و چوونی تەنكەر كەمی كردبوەوە".
روونیشیكردەوە،"لەماوەی یەك هەفتەی پێش نەورۆزی ئەمساڵ، هاتوچۆی ترانزێتی سوتەمەنی لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخی هەرێم و ئێران سنووردار كرابوو".