وێنه..به‌ناوبانگترین فۆتۆگرافه‌ره ژنه‌كانی به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ
ژن 09/04/2019
چاو‌دێر: له‌شاری دۆلسدۆرفی ئه‌ڵمانیا به‌به‌شداری چه‌ندین فۆتۆگرافه‌ری ژن، به‌ناوبانگترین فۆتۆكانی 80 ساڵی رابردوو نمایشكران.
هه‌میشه بوونی ژنان وه‌ك فۆتۆگرافه‌ر له‌پێشه‌وه‌ی جه‌نگ، گرنگی و كاریگه‌ری خۆی هه‌بووه، هه‌میشه دنیایه‌كی جیاوازی كاری هونه‌ری به‌دوای خۆیدا هێناوه.
كۆمه‌ڵگوژی كه‌ره‌نتیته. به‌یروت- لبنان 1976
فۆتۆگرافه‌ر:Françoise Demulder
16ی ئه‌پریلی 2004 ره‌نگردنی وێنه‌یه‌كی سه‌دام حسێنی دیكتاتۆر كه‌پێشتر بیناكه شوێنی فیدایه‌كانی سه‌دام بووه، دواتر كرایه ناوه‌ندێكی راخێنه‌ری مه‌ده‌نی.
فۆتۆگرافه‌ر:Carolyn Cole
سویداد ساندینۆ، له‌نیكاراگوا، ساڵی 1978 پۆلیس پشكنین بۆ گه‌شتیاران ده‌كات كه به‌شێكیان به ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی و به‌شێكی تریان به پاس و به‌شێكی تریان به‌پێی سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن.
فۆتۆگرافه‌ر: Susan Meiselas
سه‌دان گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له‌ناوچه‌ی مونرویاله‌ئۆگه‌ستی ساڵی 2003
فۆتۆگرفه‌ر: Carolyn Cole
ئه‌سوپیا، 30 ی مه‌ی 1991 كه‌وتنی ئه‌دیس ئابابا
فۆتۆگرافه‌ر:Françoise Demulder/Roger-Viollet
به‌غداد، عیراق، ساڵی 2004، هێزه‌كانی ئه‌مریكا، په‌لاماری ماڵی به‌رپرسێكی عیراقی ده‌ده‌ن، له‌ناوچه‌ی ئه‌بو غرێب.
فۆتۆگرافه‌ر:Anja Niedringhaus
ژنێك له‌بیابانه‌كانی ئه‌فریقا، چه‌كێك و منداڵێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه، سه‌ربه هێزه‌كانی پلیسارڤوایه، كه دژ به مه‌غریب ده‌جه‌نگان.
فۆتۆگرافه‌ر: Christine Spengler