کارۆل سەماحە تەڵاق دراوە؟

ژن 06/04/2019


خانمە ھونەرمەندی لوبنانی، کارۆل سەماحە، دەنگۆی جیابوونەوەی لە ھاوسەرەکەی رەت دەکاتەوە.
کارۆل سەماحە، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، لە جریوەیەکدا، نوسیویەتی: دڵخۆشم بە ھاوسەرگیرییەکەم، الحمدالله. «تەڵاق نەدراوم».
دەنگۆی جیابوونەوەی کارۆل، لە ھاوسەرەکەی وەلید مستەفا کە پیاوێکی بازرگانە،  دوای ئەوە بڵاوبۆوە کە، گۆرانییەکی با ناوی "انا المطلقە" بڵاوکردەوە.

سەرچاوە: ئیلاف
وەرگێرانی: ژیار ئەحمە