بێ بەرامبەر گەشت بۆ وڵاتان دەكات
چاودێر
گەنجێكی تەمەن 20 ساڵ بە ناوی "ئالێكس ماشیراز" بەبێ بەرامبەر گەشت بە هەموو جیهاندا دەكات تەنها بەمەبەستی تاقیكردنەوەی كوشنی ناو فڕۆكەكان.
ئەلێكس هەموو گەشتەكانی لەناو فڕۆكەدا بریتین لە شوێنی تایبەت VIP و چێژ بینین لە خواردن و خواردنەوە تایبەتەكان، هەموو ئەمانەش بە خۆڕاییە، پاشان ئەزموونەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرامی خۆی بڵاودەكاتەوە.
پیشەكەی ئەلێكس بریتیە لە ئەزموونكردنی كورسی و شوێنی حەوانەوەی كەسایەتیە بەناوبانگەكان و خواردن و خواردنەوەكانی ناو فڕۆكە و بڕیاردان لەسەر كوالێتی و چۆنیەتییەكەی.
ئەلێكس تەنها خەونی ئەوە نەبوو پیشەیەكی هەبێت، بەڵكو لەڕێگەیەوە چەندین زانیاری گرنگ و پێویست فێربووە، بەمەش توانیویەتی كار لەگەڵ كۆمپانیا جیهانیەكانی درووستكردنی فڕۆكەدا بكات.