بڕیارێكی نوێ لەوەزیری دارایی هەرێمەوە

ئابوری 04/04/2019

چاودێر
وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری خەرجكردنی پارەی بۆ نۆژەنكردنەوەی ڕێگەی (هەولێر- كۆیە) و (كۆیە- سلێمانی) دەركرد.
لەوبارەیەوە و بەپێی بڕیارێكی نوێی، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە واژووی ڕێباز حەملان وەزیری دارایی  بەسەرەوەیە و وێنەیەكی دەست (چاودێر) كەوتووە، بڕیاردراوە بە خەرجكردنی پارە بۆ نۆژەنكردنەوەی ڕێیەكانی سەربە شارۆچكەی كۆیە.
هاوكات هەر بەپێی بڕیارە نوێیەكە، بڕی 276 ملیۆن و 246 هەزار دینار بەمەبەستی نۆژەنكردنەوەی ڕێگەی (كۆیە- هەولێر) و (كۆیە – سلێمانی)، لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگەوبانی كۆیە تەرخان دەكرێت.
هاوكات وەزیری دارایی، بڕی 275 ملیۆن و 319 هەزار دینار بەمەبەستی نۆژەنكردنەوەی ڕێی نێوان هیزۆپ و سكتان تەرخانكردووە، ئەم پارەیەش لەسەر بوجەی ڕێگەوبانی كۆیە دەبێت.