مەترسیی لافاو، عێراق دەخاتە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە

ڕاپۆرت 02/04/2019


ئا/ رەمەزان شێخانی
بەهۆی مەترسیەكانی لافاو بۆ سەر چەند پارێزگایەكی ، فەرمانگە حكومییەكانی عیراق خراونەتە ئەو پەڕی حاڵەتی ئامادەباشیەوە .
بەرپرسانی عیراقی تەئكیدیان كردوەتەوە مەترسییەكی گەورە رووبەروی وڵات بوەتەوە ، هۆشداریشیان داوە كە رێوشۆێن وئامادەكاری پێویست نەگیراوەتە بەر.
بەشێوەیەكی زۆر خێراو چاوەڕوان نەكراو ئاستی ئاوی رووباری دیجلەو رێڕەوی ئاوی دیالە بەرزبوەتەوە .
پێشبنی دەكرێت لافاویەكی گەورە چەند شارێكی عیراق بگرێتەوە لەوانەش پارێزگاكانی بەسرە ، كوت ، ناسریە ، دیالە ، كەركوك سەڵاحەدین و چەند شارێكی دیكەش و زۆربەی لافاوەكانیش لە ئێرانەوە سەرچاوە دەگرن.
تا ئێستا ناوچەیەكی فراوانی دەوروبەری شارۆچكەی بەلدروز لافاو دایپۆشیوەو لە ئێستا لافاوەكە بەرەو پارێزگای واست دەروات.
هیشام جواری ئەندامی ئەنجومەنی شارۆچكەكە رایگەیاندوە لافاوەكە بە ئاراستەی پارێزگای واست لە باشوری عیراق رێچكەی گرتوە
وتیشی لافاوەكە زۆر خێرایەو چەند خێزانێكیش لە گوندەكان گیریان خواردوەو چەند تیمێكی تایبەت سەرقاڵی رزگاركردنی ئەو خێزانانەن و لە ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو.
لەلایەكی دیكەوە ئەو لافاوەی كە لەشاری موسڵ ەوە سەرچاوەی گرتوەو دوو گوندی سەر بە شارۆچكەی بێجی لە پارێزگای سەڵاحەدین خستوەتە مەترسیەوە
سەعدیە عوبێد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە.لافاو هەردوو گوندی بعێج و مسحكی كرتوەتەوەو ئاو چوەتە نێو ماڵەكانی ئەو دوو كوندەوە.
تەئكیدیشی كردەوە كە بەمەبەستی پاراستنی ژیانی گوندنشینەكانی ئەو دوو گوندە چۆلكراون لە ئێستادا 
بەمەبەستی پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان لەمەترسییەكانی لافاو زۆربەی فەرمانگە و دامەزراوە خزمەتگوزاریەكانی عیراق باری نائاساییان راگەیاندوە.
شانەی راگەیاندنی حكومەت بڵاویكردوەتەوە وەزارەتی بەروبومە ئاویەكانی عیراق لەچەند پارێزگایەكدا توانا ئەندازیی و كارمەندانیان خستوەتە حاڵەتی نائاسایەوە بەتایبەت ئەو پارێزگایانەی كە بارانی بەخوڕی تێدا دەبارێت و كارمەندانی ئەو پارێزگایانە بەردەوامن لە چاودێری كردنی بەنداوەكان و رێڕەوەكانی ئاو شەپۆلی لافاوەكان.
وەزارەتی بەروبومە ئاویەكانی عیراق ئاشكرای كردوە ئاوە بەخۆڕەكانیان ئاراستەی دەریاچەی حەبانیە كردوە و روونیشیكردەوە درووستبوونی لافاو لەچەند پارێزگایەكدا بەهۆی خراپی زێراب وئاوەروەكانەوە بوە.
باسی لەوەشكرد سەرجەم بەنداوەكان بەشێوەیەكی سروشتی كاری خۆیان دەكەن و مەترسییان لەسەر نیە شەپۆلی لافاوەكان لەخۆدەگرن و بە شێوەیەكی ئاسایی ئاوەكە رێرەوی خۆی گرتوەو لە سەرووی بەنداوی سامەرا وە ئاوەكە دادەبەزێت لەوێشەوە بەرەو دەریاچەی حەبانیەو ناوچەكانی باشوور دەروات پاشان بۆ زەلكاوەكانی خۆرهەڵات و ناوەراست تا سوودی لێببینرێت بۆ پاراستنی زەلكاوەكان و ژینگە.
ئەم شەپۆلی لافاوە پێشبینیكراوە مەترسیدارترین شەپۆلە كە رووبەروی وڵات بوەتەوەو مەترسی و زیانەكانیشی زۆر گەورەدەبن.
سەرچاوە / العربی الجدید