نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشكردنی پارەی جووتیارانی هەرێم

ئابوری 28/03/2019

چاودێر
بەمەبەستی یەكلاكردنەوە و پێدانی شایستە داراییەكانی جووتیارانی هەرێمی كوردستان، نوێنەرە كوردەكانی لیژنەی داریی لەپارلەمانی عێراق، سەردانی وەزیری بازرگانیان كرد و پارلەمانتارێكیش دەڵێت "وەزیری بازرگانی دڵنیایی داینێ كە بڕی ٤۹۹ ملیار دینار لەبەردەستیاندایە و تەنها چاوەڕێی بڕیاری سەرۆك وەزیرانن".
لەوبارەیەوە، هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپارلەمانی عێراق، وتى"سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، نوێنەرە كوردەكانی لیژنەی داریی سەردانی وەزیری بازرگانی حكومەتی عیراقی فیدڕاڵمان كرد، بەمەبەستی بە دواداچون بۆ شایستە داراییەكانی گەنمی ساڵەكانی ۲٠۱٤ ، ۲٠۱٥، ۲٠۱٦ و هەروەها بڕی ئە وگەنمەی لە ساڵی ۲٠۱۹ دا وەردەگیرێت".
ناوبراو، باسیلەوەشكرد: وەزیری بازرگانی دڵنیایی داینێ، كە بڕی ٤۹۹ ملیار دینار لەبەردەستی وەزارەتدا هەیە، تەنها چاوەڕێی بڕیاری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانە و باسیشی لەو داوایەی مام فارس كرد، كە هەر كات بگاتە قۆناغی كۆتایی پارەكە سەرف دەكەن .
روونیشیكردەوە،" بڕیارە لەئایندەی نزیكدا بۆ هەمان مەبەست سەردانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بكەین".