دوورگەی مار مەترسیدارترین ناوچەی جیهان

ژینگە 25/03/2019


سەرباری جوانی ئەفسوناوی و لەرادەبەدەری سروشتی شۆێنەكە " دوورگەی مار " بە مەترسیدارترین ناوچەی جیهان دادەنرێت و زیاتر لە 4 هەزار ماری تێدایە كە بە مەترسیدارترین و ژاهراوی ترین مار لە جیهاندا دادەنرێن.
ئەو دورگەیە كە جوانییكی ئەفسواناوی هەیە دەكەوێتە دووری 33 كیلۆمەتر لە كەناراویەكانی بەرازیل لە نزیك ساوپاولۆ بەهۆی مەترسی ناوچەكەوە حكومەت قەدەغەی كردوە سەردانی ئەو دوورگەیە بكرێت.
دوورگەكە چەندین جۆر مار لەخۆدەگرێت وەكو "ماری زێرین "  كە جۆرە مارێكە تەنانەت ئەو مارە تەنها دەستت بەری كەوێت ژاهراویت دەكات و لەهەر مەترێكی چوارگۆشەی ئەو دوورگەیەدا نزیكەی 3 بۆ 5 ماری تێدایە 

حكومەت تەنها ڕێگە بەو كەسانەدەدات سەردانی ئەو ناوچەیە بكەن كە تۆێژینەوە یاخود كاری راگەیاندن ئەنجام بدەن 
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە چەندین ئەفسانە لەبارەی ئەو دوورگەیەوە باس كراوە گوایە چەتەكانی دەریا گەنجینەیەكی گەورەی خشڵ و زێریان لەو ناوچەیە شاردوەتەوەو مارە ژاهراویەكان پاسەوانی ئەوگەنجینەیە دەكەن.
لێكۆڵینەوەكان ئاشكرایان كردوە نزیكەی 11 هەزار ساڵ پێش ئێستا بەهۆی بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی دەریا لەناوچەكانی دەوربەری ئەو دوورگەیە لەناوچە وشكانیەكانی دیكە دابڕاوە 
ئاشكراشی كردوە ماری ئەو دوورگەیە 5 جار ژاهراویترن لەماری ناوچەكانی دیكە.