گەورەترین و گرانترین گرێبەست لەمێژوودا ئیمزاكرا

وەرزش 24/03/2019

چاودێر: یاریزانێكی بەیسبۆڵی ئەمەریكی گرێبەستێكی ئیمزاكرد، كە گەورەترین و گرانترینە لەمێژووی وەرزشدا، بڕی پارەی گرێبەستەكە دوو هێندەی ئەوەی نیمارە.
مایك تراوتی ئەمەریكی، یاریزانی تیپی بەیسبۆڵی یانەی لۆس ئەنجلس ئەینجڵزی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەیدا نوێكردەوە بۆ ماوەی 12 ساڵ و بەبڕی 426 ملیۆن دۆلار، كە دەبێتە گرانترین گرێبەست لەمێژوودا.
تراوت كە هێشتا 27 ساڵ تەمەنی تێنەپەڕاندووە موچەی ساڵانەی دەبێتە 35 ملیۆن دۆلار، بۆ ماوەی 12 ساڵی داهاتوو واتە تاكو ساڵی 2031 ساڵانە ئەو موچەیە وەردەگرێت، كە دەبێتە بەرزترین موچە لەسەر ئاستی جیهان.