چاو‌دێر: دوێنێ شه‌و له‌دواهه‌مین هێرشی شه‌ڕڤانان و بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان زیاتر له 200 تیرۆرستی داعش له‌ناو ئه‌شكه‌وتێكدا له‌باشوری باغۆز گیریان خواردبوو، گه‌مارۆداو داعشیان كۆتا پێهێنا. چالاكوانێكی سیاسی له‌رۆژئاوای كوردستان بۆ چاو‌دێر" ووتی: شه‌ڕڤانان گه‌مارۆی زیاتر له 200 تیرۆرستی داعشیان له‌ناو ئه‌شكه‌وتێكدا دابوو، كه زۆرینه‌یان بیانی و كه‌سانی سه‌ره‌كی داعش بوون. وتیشی: خۆیان به‌ده‌سته‌وه نه‌ده‌دا، بۆیه تا ده‌هات گه‌مارۆكه توندتر ده‌بوو، به‌تایبه‌ت كاتێك وه‌ك ره‌وشتێكی جه‌نگی چه‌ند جارێك داواكرا خۆیان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن، به‌ڵام ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌میان نه‌بێت ئه‌وكاره‌یان كرد. رونیشكرده‌وه:دواتر به گازی فرمێسك رێژ‌و بۆردومانی ئاسمانی هاوپه‌یمانان ژماره‌یه‌كیان لێكوژراوه‌و ژماره‌یه‌كی زۆریان خۆیان به‌ده‌سته‌وه دا. چالاكوانه‌كه ووتی:هیچ كه‌سێكیان نه‌یانتوانی هه‌ڵبێن.