شەرڤانان دوو پەیام ئاراستەی سوریاو توركیا دەكات

کوردستان 23/03/2019


پاش راگەیاندنی سەركەوتنی تەواوەتی و كۆتایی هێنان بەچەكدارانی داعش لە خاكی سوریا هێزەكانی سوریای دیموكرات كە لەلایەن ئەمریكاوە پشتیوانی دەكرێن داوای لە حكومەتی سوریا كرد گفتوگۆیەكی بونیات نەرانە دەستپێبكەن و دان بە كانتۆەنەكانی خۆرئاوای كوردستان دا بنێت هاوكات داواشیان كرد توركیا هێزەكانی لە خاكی سوریا بكشێنێتەوە.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا مەزلوم كۆبانی  وتەبێژی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات داوای لە حكومەتی دیمەشق كرد گفتوگۆو دانوستان دەست پێبكەن و هەنگاو بنێت بەمەبەستی گەیشتن بە چارەسەری سیاسی لەسەربنەمای دان نان بە كانتۆنە خۆبەرێوەبەرەكان كە لە باكوور و خۆرهەڵاتی سوریا هەڵبژێردراون و هێزەكانی شەرڤانیش پەسەند بكات. 
پێشتر حكومەتی سوریا رایگەیاندبوو بەنیازە ئەو ناوچانەی لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكراتدا بخاتەوە ژێر دەسەڵاتی سوپای سوریا بە رێككەوتنی سیاسی بێت یان بە زەبری هێز.
ئەمرۆ شەممە لە ئاهەنگێكی فراواندا هێزەكانی سوریا دیموكرات سەركەوتنی یەكجارەكی بەسەر چەكدارانی داعش دا راگەیاند روونیشیكردەوە بەردەوام دەبن لە ئۆپراسیۆنە سەربازیەكانیان لەدژی شانە نوستوەكانی داعش و بەقۆناغێكی نوێی ناوبرد بۆ لەناوبردنی شانە نوستوەكانی  داعش كە تا ئێستاش بەمەترسی دادەنرێن بۆ سەرناوچەكە وجێهان 
هەروەك مەزلووم كۆبانی داوای كرد سوپای توركیا شاری عەفرین بەجێبهێلێت