وەزیری بەرگری توركیا پەیامێکی توند ئاراستەی رۆژئاوای کوردستان دەکات

جیهان 23/03/2019


لەمیانەی سەردانەكەی ئەمڕۆی وەزیری بەرگری توركیا ( هولوسی ئاكار ) بۆ سەر سنوری سوریا كە كۆبونەوەیەكیدا لەگەڵ بەرپرسە سەربازیەكان ئاشكرایكرد:
مانەوەی ئەو هێزە كوردیانە لەڕۆژهەڵاتی فورات جێگەی قبوڵكردن نیە و پێویستە سنورێكی بۆ دابنرێت .
وەزیری بەرگری توركیا ڕاشیگەیاند كە مانەوەی ئەو هێزانە مەترسین بۆ سەر دەوڵەتی توركیا و ئێمە نامانەوێت سنورەكانمان جێگەی مەترسیبن بۆ سەر خەڵكی توركیا و دەبێت بەزوترین كات دەست بە جوڵە بكەین و ئێمە دەمانەوێت سنورەكانمان لەلایەن خۆمانەوە پارێزراو بن ئیتر كاتی ئەوەیە سنورێكیان بۆ دابنێین.