بێن ئۆکری: دوای خوێندنەوەی دۆنکیشۆت بووم بە مرۆڤێکی تر

ڕەخنەی چاودێر 23/03/2019

ڕەخنەی چاودێر

بێن ئۆکری شاعیر و چیرۆکنووسی نیجیریایی کە بە گابرێل گارسیا مارکیز بەراوردی دەکەن، لە ئێستادا تەمەنی ٦٠ ساڵە. لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بە ڕۆمانی "گوڵەکان و سێبەرەکان" ناوبانگی دەرکرد و بە ڕۆمانی "جادەی برسێتی" خەڵاتی مان بووکەری لە ١٩٩١ـدا بردەوە. ئەو لێرەدا وەڵامی پرسیارە زۆر کورت و سەرنجڕاکێشەکانی گاردیان دەداتەوە.

ڕێک ئێستا چ کتێبێک دەخوێنیتەوە؟
بەرگی سێیەمی کتێبی "ژیانی پیکاسۆ" نووسینی جۆن ڕێچاردسۆن. ئەم بەرگە نیشانی دەدات کە پیکاسۆ هەندێک جار زۆر سادە و هەندێک جاریش زۆر سەڵتەنەتی ڕەفتاری کردووە.

کتێبێک کە ژیانتی گۆڕی؟
دۆن کیشۆتی سێرڤانتس. پێش دۆنکیشۆت ئینسانێک بووم و پاش دۆنکیشۆت ئینسانێکی تر.

کتێبێک کە بۆچوونتی گۆڕی؟
پیدرۆ پارامۆی خوان ڕولفۆ.

کتێب کە خۆزگە دەخوازی تۆ نووسیبات؟
ئۆدیسەی هۆمەر. ئەوە شارستانییەتە نەک کتێب.

کتێبیک کە کاری لە ستایلی نووسینت کردووە؟
حیکایەتەکانی دایکم.

کتێبێک کە تۆی گریاندووە؟
ژیاننامەکەی سکۆت فیتزجێڕاڵد.

کتێبێک کە بە دیاریی دەیبەخشیت؟
شازادە چکۆلەی ئێگزۆپێری.