لەگەرەكی مامەیارە ژنێكی عەرەب دەكوژرێت

کوردستان 23/03/2019


بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە بەتۆمەتی كوشتنی ژنێك دووكەسیان دەستگیركردوە.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوەتەوە ئەمرۆ شەممە دەزگا پەیوەندیدارەكان ئاگاداركرانەوە سەبارەت بەكوشتنی ژنێكی عەرەب بەچەقۆ لەماڵەكەی خۆی لەگەرەكی مامەیارە لەپارێزگای سلێمانی.
ئاشكراشی كردوە دەزگا پەیوەندیدارەكان تەرمی ژنە كوژراوەكەیان بۆ پزیشكی داد گواستوەتەوەو لێكۆڵینەوەیان لەبارەی رووداوەكەوە دەستپێكردوەو دووكەسیشیان لەسەر ئەو كەیسە دەستگیركردوە كە یەكێكیان بەڕەگەز عەرەبەو ئەوی دیكەشیان كوردە.
ئاشكراشی كردوە ژنەكە تەمەنی 28 ساڵەو خێزاندارەو خاوەنی منداڵە 
 رووداوەكە لەكاتێكدا روویداوە كە مێردی ژنەكەومنداڵەكانی لە ماڵەوە نەبوونە.