توێژینەوەیەکی ئوسترالی سودەکانی گوێز بۆ مێشک ئاشکرا دەکات

تەندروستی 23/03/2019


كێشەی لەبیرچونەوە یەكێكە لە كێشە گەورەكان كە بەرووكی كەسە بەتەمەنەكان دەگرێت،بەڵام لە ئێستادا شتێك هەیە یارمەتیدەرمان بێت بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە.
بەگۆێرەی لێكۆڵینەوەیەك كە لە زانكۆی باشوری ئۆسترالیا ئەنجامدراوە توێژەران بۆیان دەركەوتوە خواردنی گوێز یارمەتیدەرە بۆ چالاكتركردنی توانای مێشك لە تەمەنی پیریدا
تۆێژەران لێكۆڵینەوەیەكیان لەسەر 4822كەس كە تەمەنیان سەروو 55 ساڵ بوو ئەنجامداو بۆیان دەركەوتوە ئەو كەسانەی رۆژانە زیاتر لە 10 گرام گوێز دەخۆن مێشكیان چالاكتر كاردەكات و توانای بیركردنەوەو ژیریان باشترە 
دكتۆر میگلی كە سەرپەرشتی لێكۆڵینەوەكەی كردبوو رایگەیاندوە: ئەو كەسە بەتەمەنانەی كە رۆژانە نزیكەی 10 گرام گۆێز دەخۆن توانای بیركردنەوەی مێشكیان بەرێژەی 60% باشترە لەو كەسانەی كە گۆێز ناخۆن.
هەرچەندە تا ئێستا هۆكاری باش بوونی ئەركەكانی مێشك زۆر روون نیە،بەڵام تۆێژەران رایانگەیاندوە پێدەچێت پەیوەندی بەوە هەبێت كە گۆێز مەوادی دژە هەوكردن و ئۆکسانی تێدایە.
دكتۆر لی راشیگەیاندوە : ئاشكرایە گۆێز دەوڵەمەندە بە چەوری تەندرووست و پرۆتین و ریشاڵ كە تایبەتمەندی خۆراكی دەوڵەمەندنی هەیە ئەوەش رێژەی كۆلیسترۆل كەم دەكاتەوەو باری تەندرووستی باشتردەكات.